٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٩:١١
مەرگی " عاموس ٦" خولیای ئیسرائیلی لە ناو برد

لەناو چوونی سەتەلایەتی ئیسرائیلی " عاموس ٦ " کەبەهۆی تەقینەوەی مووشەکی " فالکن٩" لە ئۆپەراسیۆنی تاقیکاری ڕووی دا ، خولیای ڕەژێمی ئیسرائیلی لەناو برد .

نابوودی سەتەڵایەتی ئیسرائیلی "عامووس٦" کە بەهۆی تەقینەوەی مووشەکی " فالکن٩" لە ئۆپەراسیۆنی هاویشتنی تاقیکارانە دا ڕووی داوە ، خولیای ڕەژیمی ئیسرائیلی لە ناو بردووە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسکای نیوز ، تەقینەوەی مووشەکی سەتەلایت هەڵگری " فالکن٩" کە لە لایەن بەشگەی ئەمریکایی " ئیسپیس ئێکس" بەرهەم هاتووە و هەروەها لەناو چوونی سەتەلایتی " عاموس ٦" ، زەبرێکی قوورسی  لە پرۆژەی هاوبەشی فەیسبوک و پیشە سازی هەوا فەزای ڕەژیمی ئیسرائیل داوە . بەشگەی فەیس بووک کە ١٩٥ ملوین دۆڵاڕ لەم پرۆژەیە دا سەرمایە نانەوەی بووە ، گەرەکی بوو بە هاویشتنی ئەم سەتەلایتە ، ناوچەکانی دوور کەوتووی ئافریگایش بخاتە ژێر شەپۆلەکانی خۆی .

" ئیسحاق بن ئیسرائیل" ، سەرۆکی ئاژانسی هەوا فەزای ڕەژێمی زایۆنی یش دانی بەوە داناوە لەناو چوونی سەتەڵایتی ئیسرائیلی "عاموس٦" لە درێژەی تەقینەوەی مووشەکی سەتەڵایت هەڵگری " فالکن٩" زەبرێکی تووندی داوە لە پیشە سازی پێوەندییەکانی سەتەلایتی ئەم ڕەژێمە .

 مووشەکی هەڵگری سەتەلایتی عاموس ٦ ، کە بڕیار بوو ڕۆژی پێنج شەممە لە پێگەی ئاسمانی " کیپ کارناوال"  ویلایەتی فلوریدای ئەمریکا فڕێبدرێت، تەقییەوە وبەهۆی تەقینەوەی سەتەلایتی ئیسرائیلی بە تەواوی لەناو چووە ....

کۆتایی کورتە نامە/310